بزانە هەڵکەوت زاهیر لەگەڵ کێ گۆرانی دەڵێت

PM:01:40:08/01/2018
کورد میدیا:
ئاوازدانه‌ری‌ ناسراوی‌ كورد "هه‌ڵكه‌وت زاهیر" گۆرانی لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژی عەرەب "حەسنا مەتەر" دەڵێت.

هه‌ڵكه‌وت زاهیر له‌ په‌یجی تایبه‌تی‌ خۆی‌ لە ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە لە ناو ئۆتۆمبیلدایە و گۆرانی لەگەڵ "حەسنا مەتەر" گۆرانی (حصب ئلی كان)ی گۆرانیبێژی بەناوبانگ "مەیادە حەناوی" دەڵێنەوە.

هەڵکەوت زاهیر، ئاوازدانەری کورد، خەڵکی شاری سلێمانییە و خاوەنی سەدان ئاوازی گۆرانییەو زۆرینەیان لە لایەن خانمە هونەرمەندە کورد و عەرەبەکان وتراون.