زیاتر لە 100 هەزار كەس داوای مافی پەنابەرێتی لە فەرەنسا كردووە

PM:12:04:08/01/2018
كورد میدیا:
بەڕێوەبەری گشتی نوسینگەی فەڕەنسا بۆ پاراستنی پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، لەساڵی ورابدروودا داواكردنی مافی پەنابەرێتی لە فەرەنسا ئاستێكی مێژوویی تۆمار دەكات و دەشڵێت" لە ساڵی 2017 دا ڕێژەی داوای مافی پەنابەرێتی لە سەدا 17 بەرزبووەتەوە".

باسكاڵ بریس، بەڕێوەبەری گشتی نوسینگەی فەڕەنسا لە ڕێگەی ڕاگەینراوێكەوە ئاماژە بەوە دەكات، ساڵی 2017 دا زیاتر لە 100 هەزار كەس داوای مافی پەنابەرێتییان لە فەرەنسا كردووە، ئەوەش یەكەم جارە لە مێژوودا بگاتە ئەو ڕێژەیە.

باسكاڵ بریس لەراگەیەنراوەكەدا رونیكردۆتەوە، لە سەدا 36ی ئەوانەی داوای مافی پەنابەرێتییان كردووە وەڵامی ئەرێنیان وەرگرتووە.