کچە کوردێک لە قوتابخانەی ئاینی وانە دەڵێتەوە و لە یانەكانیش گۆرانی دەڵێت

AM:11:54:08/01/2018
کورد میدیا:
هونەرمەندێکی باکوری کوردستان دووکاری جیاوازو دوور لەیەک لە دوو جێگەی جیاواز دەکات و بەمەش میدیاکانی تورکیای بەخۆیەوە سەرقاڵ کردوە.


مەلیس بەرچەم دەمیر، کچە هونەرمەندی دیاری باکوری کوردستان بە میدیاکانی تورکیایی وتووە"من دووکار دەکەم یەکەم لە قوتابخانەی ئایینی مامۆستای مۆسیقایە و ھەمیش لە رێستۆرانت و كافتریاكان گۆرانی دەڵێم".


باسی لەوەشکردوە"ھەرچەندە فشاری ئایدۆلۆژی لەسەری ھەن، بەڵام ئەو بیركردنەوەی لەوە فراوانترە و فشارەكان وایان نەكردووە دەستبەرداری كارەكەی بێت".


ئەوەیشی وتووە"کە زمانی کوردی نازانێت بەڵام دەتوانێت چەند وشەیەکی کوردی لە گۆرانییەکانیدا بەکار بهێنێت".