مالكی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكاندایە لە وادەی خۆیاندا

AM:11:29:08/01/2018
كورد میدیا:
نوسینگەی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت، هەوڵدان بۆ پێكهێنانی حكومەتی كاتی پاش دورخستنەوەی حەیدەر عەبادی دورە لەراستییەوە.

نوسینگەی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، لەڕێگەی ڕاگەیەنراوێكەوە ئەوە دەخاتەڕوو، ئەو هەواڵەی كە كەناڵی ئەلعەرەبیە بڵاویكردۆتەوە لەبارەی خواستی (نوری مالكی) سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكان و هەوڵدان بۆ پێكهێنانی حكومەتی كاتی پاش دورخستنەوەی حەیدەر عەبادی، دورە لەراستییەوە.

ڕاگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەش كردوە، مالكی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكاندایە لە وادەی خۆیاندا و دەڵێت"ئەوەی بەپێچەوانەوە بڵاودەكرێتەوە، بۆ تێكەڵكردنی كارتەكان و تێكدانی نێوانی لایەنەكانی پرۆسەی سیاسییە".