شۆخێكی هۆلیوود ره‌گه‌زی خۆی ده‌گۆڕێت

AM:11:16:08/01/2018
کورد میدیا:
ئەکتەرێکی جیهانی لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێدا وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردوەتەوە ئاشکرایکردوە کە"منیش نوێم".


جينيفه‌ر گارنه‌ر، ئه‌كته‌رى جيهانى لەڕێگەی پەیجی تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئينستگرامه‌وه‌ وێنه‌يه‌كى خۆى له‌ شێوه‌ى پياوێكدا كه‌ ريشى هێشتووه‌ته‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

گارنه‌ر له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ نووسيويه‌ت "ساڵى نوێ.. منيش نوێم".


بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و وێنه‌يه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان لێكدانه‌وه‌ى زۆرى به‌دوادا هاتووه‌ و به‌شێك له‌ به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان رايانگه‌ياندووه‌، گارنه‌ر به‌ نه‌شته‌رگه‌رى خۆى كردووه‌ته‌ پياو.


رۆژنامه‌ى ده‌يلى مێڵى بەريتانى له‌ باره‌ى ئه‌و وێنه‌يه‌وه‌ نووسيويه‌تى"وێنه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نواندنى گارنه‌ر و رۆڵگێڕانى له‌ فيلمێكدا، به‌ڵام زانيارى له‌ باره‌ى ئه‌و فيلمه‌وه‌ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌".