نوێترین دەرکەوتنی شارا ئیبراهیم توشی شۆکت دەکات

AM:10:57:08/01/2018
کورد میدیا:
خانمە پێشکەشکاری پێشووی ئێن ئارتی "شارا ئیبراهیم" نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوەو بووە جێی سەرنجی هەوادارانی.

شارا ئیبراهیم، لە هەژماری تایبەتی خۆی وێنەیەکی بڵاوکرۆتەوە کە جیاواز لە وێنەکانی دیکەی، هەوادارانی توشی شۆک بووەو هەموان وەسفی جوانیەکەی دەکەن.

ناوبراو، لە ئێستادا گرێبەستی لەگەڵ کەناڵی کوردماکس شۆ کردووە کە دەبێتە پێشکەشکاری ئەو کەناڵە، به‌ڵام دواجار به‌رنامه‌كه‌ برایه‌ كه‌ناڵى كوردماكس، له‌به‌ر بڕیارى ئیداره‌ى كه‌ناڵه‌كه‌ى.کە بەرنامەکەی جیاوازترە لەو بەرنامانەی کە پێشتر پێشکەشیکردوون وناویشی بەرنامەی (شارا)یە، هه‌فتانه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت، هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تیی سیاسیش بانگێشت ده‌كرێن.

شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 لە سلێمانی لەدایكبووە، دووجار هاوسەرگیری کردووە و پێشتر ڕایگەیاندبوو هاوسەری دووەمی زۆر خۆش دەوێت و لە هاوسەری یەکەمیشی خاوەنی یەک منداڵە.