تەقینەوەیەک لە سوریا رویداو ٢٣ کوژراوی لێکەوتەوە

AM:09:25:08/01/2018
کورد میدیا:
تەقینەوەیەک لە شاری ئیدلبی سوریا رویداو ٢٣ کەس کوژران و ژمارەیەکیش برینداربوون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوتکردەوە، شەوی ڕابردوو تەقینەوەیەک لە ناو بارەگای گروپێکی چەکداری لە گەڕەکی سەلاسینی شاری ئیدلب رویداو لە ئاکامدا ٢٣ کەس کوژران کە حەوت کەسیان هاوڵاتین و ئەوانی دیکەش چەکداربوون.

وتیشی، ئەو بارەگایەی کە تەقینەوەکەی تیا رویداوە بارەگای چەکدارەکانی سەربازەکانی قەفقاز (اجناد القوقاز) بووە، کە  سەر بە چەتەکانی جبهەی فەتحی شامن و سەدان چەکداری ئاسیایی لە ناویدا بەشدارن.

جێی ئاماژەیە، پارێزگای ئیدلب دەکەوێتە سەر سنوورەکانی تورکیا و سوپای تورکیاش بەشێکی بەرچاوی ئەو پارێزگایەی لە ڕێگای چەکدارەکان و سەربازەکانییەوە کۆنتڕۆڵکردووە.