نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

AM:09:09:08/01/2018
کورد میدیا:
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە زیاتر لە 67 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمرۆ دووشەممە كنرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە67 دۆلارو 77 سەنت هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکا بە 61 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا بە 61 دۆلار و 55 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هەروەها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 67 دۆلار و 72 سه‌نت فرۆشرا.