كۆمسیۆن واده‌ی تۆماركردنی ھاوپه‌یمانێتییه‌كانی درێژكرده‌وه‌

PM:06:42:07/01/2018
كورد میدیا:
كۆمسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق واده‌ی تۆماركردنی ناوی ھاوپه‌یمانێتییه‌كانی بۆ كۆتایی ئه‌م ھه‌فته‌یه‌ درێژكرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 7-1-2018، كه‌ریم ته‌میمی وته‌بێژی ره‌سمی كۆمسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی تۆماركردنی ناوی ھاوپه‌یمانێتییه‌كان بۆ به‌شداریكردن له‌پرۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانییدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، رۆژی پێنج شه‌ممه‌ كۆتا رۆژ ده‌بێت بۆ تۆماركردنی ناوی ھاوپه‌یمانێته‌ییه‌كان