ترەمپ ئامادەیی خۆی بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ کیم جۆنگ ئون دەربڕی

AM:11:09:07/01/2018
کورد میدیا:
سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باشوور.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەرەڕای دژایەتی کردنی لەگەڵ کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور، بەڵام لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت ئامادەیی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ کیم جۆ رایگەیاند "بەدڵنیاییەوە، ئامادەم ئەو کارە بکەم...هیچ کێشەیەکم لەگەڵ ئەو بابەتە نیە".

وشەی "پیاوە مووشەکییەکە" لەلایەن ترەمپەوە وەک پێناسەیەک بۆ کیم جۆنگ ئون بەکاردەهێنرێت ئەوەی بەهۆی تاقیکردنەوەی بەردەوامی مووشەکەکان لەلایەن کۆریای باکوورەوە.

هاوکات سەرۆکی کۆریای باکوور و میدیای فەرمی وڵاتەکەی، وشەی "شێتە بەتەمەنەکە" وەک بۆ پێناسەکردنی دۆناڵد ترەمپ بەکاردەهێندرێت، ئەوەش بەهۆی رەفتار و لێدوانەکانیەوە.