داعش هێرشیكرده‌ سه‌ر هێزه‌ عیراقییه‌كان

PM:11:59:06/01/2018
كورد میدیا:
لە سنووری ناحیەی قەرەتەپەی سەر بە پارێزگای دیالە، چه‌كدارانی‌ داعش پەلاماری ھێزێکی پۆلیسی فیدراڵی و سوپای‌ عیراقیاندا و بۆ ماوه‌یه‌ك شه‌ڕوپێكدادان به‌رده‌وام بوو.

به‌پێی میدیا عیراقییه‌كان، دره‌نگانێكی شه‌وی‌ شه‌ممه‌، ژمارەیەک چەکداری داعش لەگوندی گیامی سەر بە ناحیەکە، پەلاماری خاڵێکی پۆلیسیان داوە و شەڕەکە تاکو ئێستا بەردەوامە.

وتیشی ھەر بەھۆی سەختی شەڕەکەوە، پۆلیسەکان داوای ھاوکاریان لە ھێزە عیراقییەکانی دیکە کردووە بچن بە ھانایانەوە، تاکو ئێستاش بەھۆی بەردەوامی شەڕەکەوە، زیانەکان بە وردی نازانن.