چیرۆكی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كورده‌ی پێویسته‌ له‌نێوان ژیان و مردندا هه‌ڵبژاردن بكات

PM:05:46:06/01/2018
ژیان: محەمەد ئاوات
خێزانێکی باشوری کوردستان دوای کارکردن لەگەڵ ‌هێزەکانی ئەمریکا بڕیار دەدەن کە روبکەنە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڵام پاش مانەوەیان بۆ چەند مانگێک دواجار ئاگادار دەکرێنەوە کە دەبێت بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، بەبێ دیایکردنی هۆکاری ناردنەوەکەیان.

كاتژمێر  6:00ی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 9ی حوزه‌یرانی ساڵی ڕابردوو به‌یان و سه‌ركه‌وت له‌ناو جێگاكه‌یاندان و هێشتا له‌ خه‌و هه‌ڵنه‌ساون، له‌پڕ كه‌سێك له‌ زه‌نگی ماڵه‌كه‌یان ده‌دات، ئه‌وان وا ده‌زانن كه‌ یه‌كێ له‌ دراوسێكانیانه‌ و پێویستی به‌ شتێك هه‌یه‌، به‌ڵام سه‌ركه‌وت كه‌ به‌چاوی پڕخه‌وه‌ و به‌ جلی ماڵەوە ده‌چێت ده‌رگاكه‌ ده‌كاته‌و ده‌بینێت، چه‌ند كه‌سێك كه‌ جلی مه‌ده‌نیان پۆشیووه‌ به‌ چه‌ند ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌ له‌به‌ر ده‌رگاكه‌یان وه‌ستاون، به‌یان كه‌ ده‌بینێت پاش چه‌ند خوله‌كێك هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ئه‌ویش له‌جێگه‌كه‌ی هه‌ڵده‌ستێت  و ده‌چێته‌ به‌رده‌رگا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یبینێت سه‌یره‌، چونكه‌ ده‌بینێت چه‌ند كه‌سێك ده‌وری هاوسه‌ره‌كه‌یان داوه‌، یه‌كێك له‌ پیاوه‌كان پێی ده‌ڵێت "ته‌نیا چه‌ند پرسیارێكمان هه‌یه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت 10 خوله‌كمان پێده‌چێت و ده‌ینێرینه‌وه‌"، به‌ڵام پاش كاتژمێرێك سه‌ركه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌شی هه‌واڵی ئه‌وه‌ به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌دات كه‌ له‌به‌رهۆكارێكی نادیار دیپۆرت ده‌كرێته‌وه‌.


چه‌ند كه‌سێك كه‌ جلی مه‌ده‌نیان پۆشیووه‌ به‌ چه‌ند ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌ له‌به‌ر ده‌رگاكه‌یان وه‌ستاون، به‌یان كه‌ ده‌بینێت پاش چه‌ند خوله‌كێك هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ئه‌ویش له‌جێگه‌كه‌ی هه‌ڵده‌ستێت و ده‌چێته‌ به‌رده‌رگا.



ئه‌مه‌ چیرۆكێك نیه‌ كه‌ له‌ وڵاتێك رویدابێت كه‌ یاسا تێیدا لاوازه‌، ئه‌و پیاوانه‌شی كه‌ هاتون به‌دوای سه‌ركه‌وتدا مافیا نین، به‌ڵكو ئه‌م روداوه‌ له‌ ئه‌مریكای پایته‌ختی ئازادی رویداوه‌ و  ئه‌و پیاوانه‌ش كارمه‌ندی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی كۆچی ئه‌مریكان، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ كه‌ چیرۆكی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وت تارۆ، ده‌رهێنه‌ری دیاری كورد كه‌ خاوه‌نی مافی په‌نابه‌ری سیاسییه‌، میدیاكانی ئه‌مریكا و فه‌رمانگه‌ی كۆچی ئه‌و وڵاته‌ی  به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵكردووه‌.

به‌یان تارۆ، هاوسه‌ری سه‌ركه‌وت كه‌ شایه‌تحاڵی روداوه‌كانه‌ له‌باره‌ی كێشه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت "له‌دوای ئه‌و ڕوداوه‌ی كه‌ به‌سه‌رماندا هات بڕواناكه‌م هیچ شوێنێكی پارێزراو له‌ جیهاندا هه‌بێت، چونكه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی من له‌به‌ر  فرۆشتنی مادده‌ی كهولی به‌ نایاسی كه‌ له‌ ناشاره‌زای خۆی له‌ یاساكانی ئه‌مریكا به‌هۆی سه‌ره‌تا ده‌ستپێكردنی ژیانی له‌م وڵاته‌ كردویه‌تی دیپۆرت ده‌كرێته‌وه‌".


ئه‌م روداوه‌ له‌ ئه‌مریكای پایته‌ختی ئازادی رویداوه‌، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ كه‌ چیرۆكی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وت تارۆ، میدیاكانی ئه‌مریكا و فه‌رمانگه‌ی كۆچی ئه‌و وڵاته‌ی به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵكردووه‌.


به‌یان نایشارێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ژیانی دروست ده‌بێت و  ده‌ڵێت "هاوسه‌ره‌كه‌ی من ده‌رهێنه‌ره‌ و كاتێكیش كه‌ له‌ عێراق ڕۆیشتین به‌هۆی كێشه‌ی سیاسییه‌وه‌ بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕینه‌وه‌ عێراق له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌و ڕه‌خنانه‌وه‌ كه‌ له‌ سیستمی فەرمانڕەوای عێراق و كوردستان ده‌یگرێت بیكوژن، یان ببێته‌ ئامانجی دەوڵه‌تی ئیسلامی ناسراو بە(داعش) و بیكوژن".

پێش ئه‌وه‌ سه‌ركه‌وت و هاوسه‌ره‌كه‌ی عێراق به‌جێبهێڵن و مافی په‌نابه‌ری سیاسی له‌ ئه‌مریكا وه‌ربگرن له‌ ساڵی 2002 هێزه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی سه‌دام حسێن سێ برای سه‌ركه‌وتیان كوشتووه‌، دایكیان دورخستووه‌ته‌وه‌ ماڵه‌كه‌شیان سوتاندون، له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه‌ كه‌ ڕژێمی سه‌دام حسێن روخاوه‌  خێزانه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتیش كه‌وتونه‌ته‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنه‌وه‌یان بۆ عێراق.

له‌باره‌ی كێشه‌كه‌ی سه‌ركه‌وته‌وه‌ چارلا هاس، پارێزه‌ری سه‌ركه‌وت ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، له‌ ساڵی 2004 و پاش ساڵێك له‌ ڕزگاركردنی عێراق خێزانه‌كه‌ی سه‌ركه‌وت له‌لایه‌ن دادگاوه‌ كه‌یسه‌كه‌یان ڕه‌تكرایه‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌كرا كه‌ پێویسته‌ بڕۆنه‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ عێراق ئارام نه‌بوو دادگا مافی مانه‌وه‌ی له‌ ئه‌مریكا پێدان، وه‌ك ئه‌بینین ئێستاش عێراق ئارام و پارێزراو نیه‌ بۆ سه‌ركه‌وت.

 

سەرکەوت له‌ ژیانی ڕۆژانه‌یدا كاری ده‌رهێنه‌ری و فیلم سازی ده‌كات، خاوه‌نی سێ فیلمی سینه‌ماییه‌ به‌ ناوه‌كانی: خیانه‌تكار (2015)، شه‌مس و ڕۆمی (2006) و ڕێبه‌ری بۆ باوه‌ڕ (2007).


پارێزه‌ری سه‌ركه‌وت ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، له‌ ساڵی 2004 و پاش ساڵێك له‌ ڕزگاركردنی عێراق خێزانه‌كه‌ی سه‌ركه‌وت له‌لایه‌ن دادگاوه‌ كه‌یسه‌كه‌یان ڕه‌تكرایه‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌كرا كه‌ پێویسته‌ بڕۆنه‌وه. 


 چیرۆكی سه‌ركه‌وت هێشتا كۆتای نه‌هاتووه‌ چونكه‌ ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ كورده‌ هێشتا له‌نێوان دوڕیانی مانه‌وه‌ی له‌ ئه‌مریكا و په‌ره‌دانی به‌كاره‌كه‌ی كه‌ سینه‌مایه‌ و هاتنه‌وه‌ی بۆ عێراق و به‌سه‌ر بردنی ژیان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتندا ماوه‌ته‌وه‌