گۆڕان راپۆرتێكی له‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی هه‌رێم بڵاوکردەوە

PM:05:06:06/01/2018
کورد میدیا:
به‌پێی راپۆرتێكی بڵاوكراوه‌ی ژورێكی گۆڕان ئاماژە بۆئەوەدەکات هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگای بۆری جیهانەوە بۆ مانگی 12=9.440.000 نۆ ملیۆن و چوارسەدو چل هەزار بەرمیلەو داهاتی نه‌وتی هه‌رێم بۆ مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٧ زیاترە لە ٦٦٣ ملیۆن دۆلار.

ژوری توێژینەوەی سیاسی – گۆشەی ئابوری گۆڕان له‌ راپۆرتێكیدا ئه‌وه‌ی خسته‌روو؛ هەناردەی نەوتی هەرێـم لەڕێگای تانکەرەوە بۆ تورکیا (ئەمە نەوتی کێڵگەکانی شێخانە کەڕێکەوتون لەگەڵ سامانە سروشتیەکان لەڕێگای تەنکەرەوە بگوازرێتەوە کە ڕۆژانە بە 200 تەنکەرە)= 34.520 × 31=1.070.120 یەک ملێۆن حەفتا هەزارو سەدوبیست بەرمیل / مانگ.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌؛ کۆی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگای بۆری و تەنکەرەوە= 9.440.000+1.070.120=10.510.120 دە ملیۆن وپێنج سەدو دەهەزارو سەدو بیست بەرمیل ، تێکرای نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ مانگی 12= 64 دۆلار بووە.

بەپێی راپۆرتەکە کۆی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگای بۆری و تەنکەرەوە دەکاتە دە ملیۆن وپێنج سەدو دەهەزارو سەدو بیست بەرمیل.


به‌پێی راپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو:

_ نەوتی هەرێم بە 8 دۆلار کەمتر دەفرۆشرێت لەبازاڕدا کەواتە نرخی نەوتی هەرێم = 56 دۆلار فرۆشراوە

_ کۆی داهاتی نەوتی هەرێم بە بۆری و بەتانکەر=10.510.120 × 56=588.566.720 پێنج سەدوهەشتاو هەشت ملیۆن و پینج سەدو شەست و شەش هەزارو حەوت سەدو بیست دۆلارە.

_ وەک دەزانین حکومەتی هەرێـم نەوت دەفرۆشیت بە پاڵاوگەکان و ئەم نەوتە ئێمە دەیخەمڵێین بە = 75.000.000 حەفتاو پێنج ملێۆن دۆلار.

کەواتە کۆی داهاتی نەوتی هەرێم لەڕێگای بۆری و تەنکەرو ناوخۆوە = 588.566.720 + 75.000.000 = 663.566.720 شەش سەدو شەست و سێ ملیۆن و پینج سەدو شەست و شەش هەزارو حەوت سەدو بیست دۆلار .

تێبینی: ئەو نەوتەی لە باشماخەوە دەڕوات ئەوە نەوتی کەرکوکە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی مەرکەزی دایە و داهات نیە بۆ هەرێم .