سودەكانی ئەو میوەیەی ناوی لەقورئاندا هاتووە

PM:01:49:06/01/2018
كورد میدیا:
هەنجیر یەكێكە لەو میوانەی كە سودەكانی بۆ مرۆڤ لە رادەبەدەر زۆرن و تەنانەت خوای گەورەش لە قورئاندا ئاماژەی پێداوە و دەفەرموێت (والتین والزیتون و گور سینین).

هەنجیری‌ وشك پێكهاتەیەكی گرنگ‌و بە سوود و كوردی و بیانیە كە لە رووی‌ تەندروستییەوە كاریگەرییەكی‌ زۆری‌ لەسەر تەندروستی‌ مرۆڤ هەیە، كەیارمەتیدەرە بۆ چالاكردنی‌ گورچیلەكان.

هەنجیری وشك %50ی شەكرە و لە %30پرۆتینە.

سودەكانی هەنجیر زۆرن، لەوانە:

هەنجیری‌ وشك هەرس كردن ئاسان دەكات، هێزو توانایەكی‌ باش دەدات بەجەستە، بەتایبەت وەرزشكاران، پەستانی‌ خوێن دادەبەزێنێت، پێش نان خواردن ئارەزوری‌ خواردن زیاد دەكات، هەر بەگوێرەی‌ توێژینەوەكە، ئازاری‌ ددانەكان كەم دەكاتەوە.

بۆ ئافرەتی سكپڕ بەسوودە، وە بۆ نەخۆشی پێست و لابردنی زیبكەی دەموچاو بەكاردێت. 

هەنجیری وشككراوە باشترین میوەیە بۆ چارەسەری كەم خوێنی.

دەركەوتووە گەر رۆژانە 3 هەنجیر بخورێت ئەوا سود و قازانجێكی زۆر بە جەستە دەگەیەنرێت.

خواردنی هەنجیر هەندێ بۆنی ناخۆشی لەش ناهێڵێت.

هەنجیری كوتراو چارەسەرە بۆ كۆكە رەشە, شیرەكەشی ئازاری ددان ناهێلێت.