شارا ئیبراهیم وێنەی کچەکەی بڵاودەکاتەوە

PM:01:15:06/01/2018
كورد میدیا:
خانمە پێشکەشکاری پێشووی ئێن ئارتی "شارا ئیبراهیم" لە نوێترین پۆستیدا وێنەی کچەکەی بڵاوکردۆتەوە.

شارا لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەی خۆی کچێکی بڵاوکردۆتەوەو لەسەری نوسیوە" کچەکەم لەخۆم ئەکات؟".

ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر ئاشکرای کردبوو کە خاوەنی یەک کوڕە لە هاوسەری یەکەمی.

شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 لە سلێمانی لەدایكبووە و پێشتر پێشکەشکاربوو لە کەناڵی ئێن ئارتی بەڵام پاش دەست لەکار کێشانەوەی لەو کەناڵە لە ئێستادا چۆتە کەناڵی کوردماکس.