وەزارەتی بەرگری عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

PM:01:07:06/01/2018
کورد میدیا:
بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە سەربازییەکانیان، هەردوو وەزارەتی بەرگری(عیراق و بەریتانیا) رێککەوتنێکیان واژوو کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگری عێراق، وەزیری بەرگری عیراق و وەزیری بەرگری بەریتانیا، رێککەوتنێکی هاوبەشیان واژوو کرد.

ئاماژەی بەوەشکردوو٣ە، مەبەست لە واژوکردنی ئەو گرێبەستە بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییە سەربازی و ئەمنییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتەیە.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، رێكەوتنەكە خۆی لە پێدانی چەك بەعێراق و مەشق و راھێنانی سەربازی و گۆڕینەوەی زانیاری ھەواڵگری دەبینێتەوە.