پێكدادان لەنێوان دوو فرۆكە لەفرۆكەخانەیەكی كەنەدا روویدا

PM:12:04:06/01/2018
كورد میدیا:
دوو فرۆكە لە فڕۆكەخانەیەكی‌ شاری‌ تۆرونتۆی‌ كەنەدا پێكیانداداو بەو هۆیەوە فرۆكەخانەكە چۆلكرا.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە رووداوەكە لە فڕۆكەخانەی (بیرسۆن) لەهەرێمی تۆرۆنتۆ، لەیەكێك لە دەروازەكانی فڕۆكەخانەكەدا بووە، لەنێوان فڕۆكەیەك كە بەنیازبووە فڕۆكەخانەكە جێبهێڵێت و فڕۆكەیەكی دی لەكاتی نیشتنەوەیدا، بەهۆیەوە ئاگر كەوتووەتەوە.

فڕۆكەخانەی‌ نێودەوڵەتی‌ پێرسۆنی‌ كەندی‌ لە تۆڕی‌ كۆمەڵایەتی‌ تویتەر رایگەیاند كە تیمەكانی‌ ئاگركوژێنەوە و فڕیاكەوتنی‌ خێرا گەیشتوونەتە شوێتی‌ رووداوەكە و سەرجەم گەشتیاران دوورخراونەتەوە.