ئەمریکا پەیامێک ئاڕاستەی گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەنییەتیەکەی بەرهەم ساڵح دەکات

PM:02:45:05/01/2018
کورد میدیا:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی وەفی گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی نیشتیمانی دەربڕی و رایگەیاند، ئەو کۆبوونەوەیە ئەوە دەسەلمێنێت کە حکومەتی عیراق پێویستی بە ئەمریکا نییە تاوەکو هاوکارییان بکات لە ددەسرکردنەوە بە گفتوگۆکانتان.

هێزەر ناورێت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، دوێنێ خۆشحاڵ بووم کە لە تویتەر وێنەیەکی بەرپرسانی هەرێم و بەغدام بینی پێکەوە دانیشتبوون و گفتوگۆیان دەکرد، ئەو کۆبوونەوەیە سەلمێنەری ئەوەیە کە چیدی حکومەتی عیراق پێویستی بە ئەمریکا نییە تاوەکو هاوکارییان بکات و دەستبکەنەوە بە گفتوگۆ و دانوستان، چونکە خۆیان ئەو کارە دەکەن.

وتیشی، خۆشحاڵین کە هەردوولا بەرەو گفتوگۆ دەڕۆن، ئەوەش بەدڵنیاییەوە سەرکەوتنە، ئێمەش بەردەوام هانی بەغداد و هەرێم دەدەین کە دیالگۆ بکەن و بگەنە ڕێککەوتنێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان.

ماوەی دوو ڕۆژە شاندێکی هاوبەشی گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لە بەغدان بەمەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چوایان بە سەرۆوەزیرانی عیراق و نوری مالیکی کەوتووەو بەڵێنی موچەو کردنەوەی فڕۆکەخانەکانیان لێوەرگرتوون.