زیانه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش

PM:03:23:04/01/2018
كورد میدیا:
ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش زیان به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێـت.

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌زانایانی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی نیشتیمانیی تایوانه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ، هه‌ندێك له‌و نه‌شته‌رگه‌ریانه‌ی بۆ دابه‌زاندنی كێش ئه‌نجام ده‌درێن كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئێسكی مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن و مه‌ترسییه‌كانی شكانی ئێسكه‌كان زیاد ده‌كه‌ن.

دكتۆری سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه‌ش هۆكاری مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریانه‌ی بۆ ئه‌وه‌ گه‌راندۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییانه‌ ده‌بنه‌هۆی ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ بڕێكی كه‌متر خۆراك هه‌ڵبمژێت و به‌و جۆره‌ له‌شی مرۆڤ بێبه‌ش ده‌بێت له‌ چه‌ندین ماده‌ و كانزای گرنگ كه‌ گرنگترینیان "كالسیۆم" و "ڤیتامین دی"ه‌  ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی فشه‌ڵبوونی ئێسك و به‌و جۆره‌ش ئه‌گه‌ره‌كانی شكانی ئێسك زیاتر ده‌بن .