ڕیاڵ مه‌درید 6 ئه‌ستێره‌ی دوورخسته‌وه‌

PM:01:44:04/01/2018
کورد میدیا:
له‌ یاری چوونی جامی شای ئیسپانیا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ كاتژمێر 11:00ی شه‌و یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێت میوانی یانه‌ی نۆمانسیا.

زینه‌دین زێدان لیستی یاریزانه‌ بانگهێشتكراوه‌كانی بۆ ئه‌م یارییه‌ راگه‌یاند و 6 ئه‌ستێره‌ی دیاری یانه‌كه‌ی دوروخسته‌وه‌.


زیزۆ بۆ ئه‌م یارییه‌ بانگهێشتی 19 یاریزانی كردووه‌ و ناوی هه‌ریه‌ك له‌ (كریستیانۆ، مارسێلۆ، رامۆس، بێنێزما، مۆدریچ و كرووس) له‌ لیسته‌كه‌دا نییه‌.