پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە

AM:08:51:04/01/2018
کورد میدیا:
پاش ئەوەی دوێنێ چوارشەممە بەهۆی بایکۆتی فراکسیۆنە کوردییەکان و ناکۆکی بەشێک لە پەرلەمانتارانی دیکە لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی٢٠١٨ دانیشتنەکە دواخرا، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمان عیراق دەست بە دانیشتبەکانی بکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق، میوانداری ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق دەکرێت و خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ چەند پرۆژە یاسایەک دەکرێت، هەوەها گفتوگۆ لەسەر چەند چەند پرۆژەیاسایەکی دیکە دەکرێت.

دوێنێ چوارشەممە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا، بەهۆی تەواو نەکردنی نیسابی یاسایی دانیشتنەکە و دروستبونی ناکۆکی  بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمان لەسەر پرۆژە یاسای ٢٠١٨ی عێراق.