وێنه‌یه‌كی‌ نه‌بینراوی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بڵاوكرایه‌وه‌

PM:11:51:03/01/2018
كورد میدیا:
یه‌كێك له‌ كوڕه‌كانی‌ نوشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری پێشووی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان وێنه‌یه‌كی نه‌بینراوی‌ باوكی و عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی له‌ شاری‌ له‌نده‌ن بڵاوكرده‌وه‌.

نما نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیوێتی "پایزی تەمەنێکی پڕ لەدڵسۆی ومتمانە، پشوویەکی کورتی دوو هاوڕێی چل ساڵە لە یەکێک لەشەقامەکانی لەندەن..."

ده‌شڵێت "بەڵێن بێت بۆ هەمیشە لەسەر ڕێبازەکەت بەردەوام بین بابەگیان".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، وێنەکە له‌۳ـ۱ـ۲٠۱۷بە دەستی چیای برام گیراوە لە لەندەن.

رۆژی‌ 19-5-2017 نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری‌ گشتی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان دوای‌ ململانێیه‌كی‌ زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا له‌ شاری‌ سلێمانی‌ كۆچی دواییكرد.

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، و‏‏‏‏جلوس‏، و‏‏شجرة‏، و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏‏ و‏طبيعة‏‏‏‏