عەبادی بەهۆی پرۆژە یاسای بودجەوە دەچێتە پەرلەمان

PM:04:13:03/01/2018
كورد میدیا:
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە لەماوەی هەفتەیەكدا سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بێتە پەرلەمان.

د.بەختیار شاوەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی چونی (حەیدەر عەبادی) سەرۆكەزیرانی عێراق بۆ پەرلەبەمان بە (كورد میدیا)ی ووت" لەماوەی هەفتەیەكدا حەیدەرعەبادی دێتە پەرلەمان بۆ چارەسەركردنی كێشەی بودجە دێتە پەرلەمان".

بەختیار شاوەیس ئاماژەی بەوەشدا، فراكسیۆنە كوردیەكان لەنوێنەرانی عێراق تەواوی سەرنجەكانی خۆیان دەخەنە بەردەم عەبادی و ووتیشی"دانیشتنەكە دەزانێت كە ئایا ئەو پرسە یەك لایی دەبێتەوە یاخود نا".

ئەمڕۆ چوار شەممە، بەهۆی پشكی هەرێمی كوردستان لەبودجەی 2018، فراكسیۆنە كوردسیەكان پاش كۆبونەوەیان لەگەڵ جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق (ئارام شێخ محەمەد) بایكۆتی دانیشتنی پەرلەمانیان كرد.