سەلیم جبوری: گفتوگۆكانی هەرێم و بەغداد دەستپێدەكەن

PM:03:40:03/01/2018
كورد میدیا:
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێویستە ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژارنەكان بكرێت و دەشڵێت"گفتوگۆكان لەنێوان هەولێر‌و بەغدا دەست پێدەكەن".

سەلیم جبوری، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ چوار شەممە لەمیانی پرێس كۆنفراسێكدا ڕاگەیاند"كێشەكان لەنێوان هەولێر‌و بەغدا چارەسەر دەكرێن‌و گفتوگۆكانیش دەست پێدەكەن".

جبوری ئەوەشی خستەڕوو، هەموو كوتلە سیاسییەكان بیروبۆچونی خۆیان هەیە سەبارەت بە بودجەو بابەتەكانی تریش و وتی"پێویستە گفتوگۆی باشتر لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بكرێت".

ناوبراو جەختی لەوەش كردەوە، پێویستە ئامادەكاری بكرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و بە پێویستیشی زانی هەڵبژاردنەكە بەپاكی و بێ كێشە بكرێت.

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق وتیشی"بانگهێشتی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنمان كردوە تاوەكو سبەینێ بێنە ئەنجومەن و گفتوگۆی كاتی هەڵبژاردنەكە بكەین".