دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دواخرا

PM:01:39:03/01/2018
كورد میدیا:
دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق كە بڕیاربوو خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی 2018 بکات، به‌هۆی نه‌چوونه‌ ژووره‌وه‌ی به‌شێكی زۆری په‌رله‌مانتارانی كورد ‌و سوننە داواخرا.

به‌پێی زانیارییه‌كانی كورد میدیا، به‌هۆی نه‌بوونی نیسابی یاسایی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ گفتوگۆكۆدن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی 2018 ی عیراق دواكه‌وت.