هه‌ڵبژارده‌ی‌ عیراق به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیمارات شكستی هێنا

AM:12:36:03/01/2018
كورد میدیا:
هه‌ڵبژارده‌ی‌ تۆپی پێی عیراق له‌ جامی‌ كه‌نداو و له‌ قۆناغی پێش كۆتایی به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیمارات دۆڕا.

ئه‌مشه‌و هه‌ڵبژارده‌ی‌ عیراق له‌ جامی‌ كه‌نداوی‌ 23، رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیمارات بووه‌وه‌ و دوای‌ ته‌واوبوونی كاتی‌ یاسایی یارییه‌كه‌، داوه‌ر په‌نای برده‌ه‌به‌ر كاتی‌ زیادكراو، به‌ڵام هه‌ردوو گێمه‌كه‌ به‌یه‌كسانبوون و به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.

دوای‌ كۆتایی هاتنی هه‌ردوو كیمی‌ زیادكراویش به‌كه‌سانبوون به‌بێ گۆڵ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ په‌نایان برده‌به‌ر لێدانی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ و به‌ ئه‌نجامی‌ چوار لێدان به‌رامبه‌ر به‌ دوو لێدان هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیمارات بۆ یاریی كۆتایی سه‌ركه‌وت.