چۆن بزانین کە شیر و ماست خراپبووەو شیاوی خواردن نین

PM:12:39:02/01/2018
کورد میدیا:
شیر و بەرهەمەكانی وەك ماست و پەنیر یەكێكن لەو خواردنانەی كە پێویستن بۆ جەستەی مرۆڤ ، بەڵام ئەو كاتەی بە شێوەیەكی هەڵە هەڵیدەگریت یاخود بەسەردەچێت ئەوە زیان دەگەیەنێت بە مرۆڤ.

شیر و ماست بۆ ئەوەی خراپ نەبن پێویستە لە شوێنی سارد وەک بەراددا دابنرێت تاکو لە ژەهراویبوون بپارێزێت.

چۆن بزانین شیر بەکتریا گەشەی تێدا کردووە و خراپ بووە و چیتر بۆ خواردن ناشێت؟

1-زیاد بوونی ترشی شیر بەهۆی گەشە کردنی بەکتریا.
2-دروست بوونی تۆپەڵ وبەیەکەوە نووسان.
3-دابەزینی خەستی شیر.
4-ڕوون بوونەوەو گۆرانی ڕەنگی شیر بۆ ڕەنگی ئاوی.
5-بوونی بۆنێکی ناشاز.

چۆن بزانین ماست بەکتریا گەشەی تیادا کردووە؟

1-دروست بوونی ترشی.
2- دروست بوونی غازات.
3-بوونی تامی ناخۆش لە ماستەکە.
4-شی بوونەوەی چەوری.
5-شیبوونەوەس پرۆتین.
6-گۆرانی ڕەنگی ماستەکە.
7-دروست بونی خیوتی چڕ.
8-دروست بونی کەڕو.