ئالان عومەر بەجلێکی وروژێنەرەوە دەردەکەوێت

AM:11:37:02/01/2018
کورد میدیا:
خانمە گۆرانبێژی کورد "ئالان عومەر" نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوەو ڕەخنە باران کرا.

ئالان عومەر، ماوەیەکی زۆرە لە کاری هونەری دوور کەوتۆتەوەو بەڵام هەندێک جار وێنەو هەواڵەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکاتەوە لە نوێترین پۆستیدا وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە، وەک لە وێنەکە دەردەکەوێت نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجام دابێت و هەروەها جلێکی نیمە ڕووتی لەبەردایە کە کەمێک سنگی دیارە، ئەمەش بووە جێی ڕەخنەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.

شایەنی باسە ئالان عومەر خاوەنی چەندین بەرهەمە و ماوەیەکی زۆرە لە کاری هونەری دوور کەوتۆتەوە.