فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگر 2017 فڕی و 2018 نیشته‌وه‌

PM:08:31:01/01/2018
كورد میدیا:
فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری‌ هێڵی ئاسمانی‌ هاوای‌ به‌هۆی جیاوازی‌ كاته‌وه‌، له‌ سه‌ر رووی زه‌وی، له‌ وڵاتێك بۆ وڵاتێكی دیكه‌، فڕۆكه‌یه‌كی هێلی ئاسمانی هاوای‌، به‌ دیارده‌یه‌كی سه‌یری كاتدا تێده‌په‌ڕی‌ و دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ساڵی 2017 فڕی و ساڵی 2018 نیشته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ی میترۆی به‌ریتانیا، بڕیار بوو فڕۆكه‌كه‌, كاتژمێر 11:55 خووله‌كی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێككه‌وتی 31ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2017، هه‌ڵبفڕێت و فڕۆكه‌خانه‌كه‌ جێبهێڵێت، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی 10 خووله‌ك دواكه‌وت و كاتژمێر 12:05 خووله‌كی رۆژی دووشه‌ممه‌ رێككه‌وتی 1ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2018، ده‌ستی به‌ گه‌شته‌كه‌ی كرد.

به‌ هۆی جیاوازی كات له‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و نیوزیلاند، كه‌ نزیكه‌ی 23 كاتژمێره‌، بۆیه‌ فڕۆكه‌كه‌ كاتژمێر 10:16 خووله‌كی به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی 31ی كانوونی دووه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2017 گه‌یشته‌ هاوای.

به‌و جۆره‌ش فڕۆكه‌كه‌ له‌ ساڵی 2017 هه‌ڵفڕی و 2018 نیشته‌وه‌.