ئاریاس جاڤان "وەک جاران" بڵاودەکاتەوە

PM:03:40:31/12/2017
كورد میدیا:
هونەرمەندی ناسراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "ئاریاس جاڤان" نوێترین بەرهەمی بە ناوی "وەک جاران"بڵاودەکاتەوە.

ئاریاس لەئەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوێترین کلیپی کە خۆی کاری موزیکی بۆ ئەنجام داوە بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێوە بڵاوکردەوە.

شایەنی باسە ئاریاس خەڵکی شاری مەهاباتە ، و چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە.