گرنگترین روداوەکانی ساڵی ٢٠١٧ لەهەرێمی کوردستان

PM:02:07:31/12/2017
کورد میدیا:دەروون رەشید
ساڵی ٢٠١٧ ساڵێکی پڕ لە روداوو وکارەسات بوو لە مێژوی هەرێمی کوردستان بە ئەستەم لەبیر دەچنەوە، کە تیایدا چەندین روداوی مردن و کوشتن و گۆڕانکاری سیاسیی تێدا تۆمارکرا.

خۆپیشاندانی مامۆستایان
لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٧  گرد بونەوەی مامۆستایانی ناڕازی لە شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامی هەبوو لە دژی دواکەوتن و پێنەدانی موچەکانیان کردەوەو تەئكیدیان دەکردەوە تاوەكو داواكارییەكانیان جێبەجێ دەكرێت بەردەوام دەبن لە بایكۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن.


کۆچی دوایی شوعلە عەلی هاوسەری نەوشیروان مستەفا
لە رۆژی٢٧ی ئازاری ٢٠١٧، شوعلە عەلی هاوسەری نەوشیروان مستەفا رێکخەری کۆچکردوی بزوتنەوەی گؤران بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەی فاروقی پزیسکی لەشاری سلێمانی کۆچیی دوایی کرد


کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا
لە رۆژی ١٩ی ئایاری ٢٠١٧، نەوشیروا مستەفا، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان تەنها دوای دوو مانگ بەسەر کۆچی دوای هاوسەرەکەی شوعلە عەلی دوای چەندینجار لە رۆیشتنە دەرەوەی بۆ دەرەوەی وڵات و وەرگرتنی چارەسەر بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.


کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان

دوای ماوەی نزیکەی دوو ساڵ لە پەکخستنی، پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٧ به‌ ده‌ستپێشخه‌ریی‌ فراكسیۆنه‌كانی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌‌و یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌‌ بەبێ گۆڕان‌و كۆمه‌ڵ‌ كاراكرایه‌وه‌، هۆکاری کاراکردنەوەکەشی تەنها بەمەبەستی ده‌سه‌ته‌به‌ركردنی‌ پشتیوانیی ئه‌نجومه‌نی‌ یاسادانان بوو بۆ پرۆسه‌ی‌ ریفراندۆم،


ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان
لە رۆژی ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧ سه‌ڕه‌رای‌ ناڕه‌زایی‌ به‌شێك له‌هاوڵاتیانو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ وڵاتانی‌ ده‌وروبه‌رو جیهان،  ریفراندۆم‌و لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئەنجامدرا، دواتر و پاش یەک مانگ لە ئەنجامدانی لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سڕکرا و بەوهۆیەوە سنوری‌ كوردستان گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ هێڵی‌ 36‌و هه‌مو ناوچه‌ دابڕاوه‌كانیش كه‌وتنه‌وه‌ ژێردەستی حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق.


کۆچی دوایی مام جەلال
لە رۆژی سێی تشرینی یەکەمی 2017 جەلال تاڵەبانی، ناسراو بە (مام جەلال) سکرتێری گشتی، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و یەکەم سەرۆک کۆماری عیراقلە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا و دوای نزیکەی پێنج ساڵ لە ململانێ لەگەڵ نەخۆشیدا کۆچی دوایی کرد.


کۆچی دوایی عەزیز محەمەد
لە رۆی ٣١ی ئایاری ئەمساڵ عەزیز محەمەد، سیاسەتمەدار و سکرتێری پێشووتری حیزبی شیوعی لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.



روداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر
دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمو  هەڕەشەکانی حکومەتی عیراق بۆ چۆڵکردنی ناوچە جێناکۆکەکان، لە رۆی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ی‌ کە بە یەکێک لەرۆژه‌ چاره‌نوسازەکانی کورد ناودەبرێت، تیایدا زیاتر له‌ ١٠هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی‌ دامه‌زراو له‌شاری‌ كه‌ركوك، بێ‌ ته‌قه‌و شه‌ڕكردن شاره‌كه‌یان بۆ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌‌و هێزه‌ عێراقیه‌كان چۆڵ‌ كردو بەوهۆیەوە چەندین پێشمەرگە شەهید و برینداربوون.




کۆچی دوایی کەریم زەند
رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ کەریم خانی زەندی گەڕیدەو مێژوونووسی کورد لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.



ددەستلەکارکێشانەوەی مەسعود بارزانی
لە رۆژی یەکی تشرینی یەکەم مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کێشایەوەو سەرۆکایەتییەکەی سڕکراو پۆستەکەی بە بەتاڵی مایەوە


کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوەتی موسڵ
دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی ساڵی 2014ەوە شاری موسڵ کە بە دووەم گەورەترین شاری عیراق دادەنرێت کەوتە دەست چەکدارانی داعش، لە 7-11-2017ەوە  دوای ئۆپەراسیۆنێکی گەورە، حەیدەر عەبادی لە موسڵەوە کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوەتی ئەو سارەی راگەیاند.



بومەلەرزە
لە شەوی 12-ی ئەمساڵ 11 چەندین  بومەلەرزەی بەهێز هەرێمی کوردستان بەتایبەت دەربەندیخان و هەڵەبجە و چەند ناوچەیەکی دەورەبەری هەژاند بەهۆیەوە چەندین کەس گیانیان لەدەست داو برینداربوون.


خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستان
رۆژی 18-12 لە چەندین شاروشارۆچکەی هەرێمی کوردستان چەندین خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی خراپی سیسیتمی حکوم ڕانی و پێنەدانی موچەی موچەخۆران و خراپی خزمەتگوزارییەکان دەستیپێکرد،  چەندین کەس دەستگیکران و چەند کەسێکیش برینداربوون و بەهۆیەوە سێ کەسیش شەهیدبوون.



کشانەوەی گۆڕان و کۆمەڵ لە حکومەت
لە ٢٠ی دیسەمبەری ئەمساڵ هەردوو حزبی سیاسی هەرێمی کوردستان(بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی) دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لەکابینەی هەشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند.





دەستلەکارکێشانەوەی یوسف محەمەد
رۆژی 26ی دیسەمبەری ئەمساڵ، یوسف محەمەد، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند.

Image result for ‫یوسف محەمەد‬‎