پاش شەش مانگ ملازم فەرامۆش ئازاد كرا

PM:01:28:30/12/2017
كورد میدیا:
پاش ئەوەی بۆ ماوەی شەش مانگ، ئەفسەرێكی هاتوچۆی رانیە، لەسەر وتنی (شەشی مانگ زەماند دەكەین) دەستگیر كرا، ئەمڕۆ شەممە ماوەی دوای تەواو كردنی ماوەی یاسایی ئازاد كرا.

ئەمڕۆ شەممە 30/12/2017، پاش بەسەربردنی ماوەی شەش مانگ زیندانی بەهۆی بەشداری كردنی لەخۆپیشاندان و مانگرتنی پۆلیسی هاتوچۆی ڕانیەدا و داواكردنی ڕاپەڕین و شۆڕش دژی حكومەتی هەرێم لە 19/2/2016 و وتنەوەی دروشمی (شەشی مانگ زەماندە)، سزای شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، پێشنیوەڕی ئەمڕۆ ئازاد كرا.

فەرامۆش نەجم، پاش ئازاد بوونی لەزیندان و لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند"زیندایكردنم نایاسایی بووە، وە ئێستاش كە ئازاد بووم بەردەوام دەبم لەسەر كارو چالاكییەكانم".

هەروەها وتیشی"وەك ئەفسەر لە بەڕێوبەرایەتیەكەی خۆم بەردەوام دەبم لە كاركردن، هەم وەك داكۆكی كارێك لە مافەكانی خەڵك بەردەوام دەبم لە چالاكی و هەمیشە لە بەرەی خەڵكدا دەبم".

فەرامۆش نەجم، ساڵی 1985 لە ڕانیە لەدایكبووە و كۆلێژی زمانی فەڕەنسی لە زانكۆی سەڵاحەدین لە هەولێر تەواوكردووە و، لە ساڵی 2012 كۆلێژی پۆلیسی زانكۆی سلێمانی تەواوكردوە.

ئەو ئەفسەرەی هاتوچۆی ڕانیە، ڕۆژی 9/2/2016  لە كاتی خۆپیشاندان و مانگرتنی پۆلیسی هاتوچۆی ڕانیەدا داوای ڕاپەڕین و شۆڕشی دژی حكومەتی هەرێم كرد و دروشمی (شەشی مانگ زەماوەند دەكەین و پێویستە كۆتایی بەم سیستمی حكومڕانییە بهێنرێت)ی بەرزكردبوەوە.

پاش وتنەوەی ئەو دروشمە و بڵاوبونەوەی بە‌تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا، بوە هۆی تۆماركردنی سكاڵاویای یاسایی لە دژی لەلایەن هەریەكە لە ‌وەزارەتی ناوخۆ و داواكاری گشتی لە هەرێمی كوردستان.

دواتر لە 16/2/2016 دا شدا بۆ ماوەی 16 ڕۆژ زیندانی كراو و پاشان ئازادكرا، هاوكات شەش جاری دیكە لەسەر ئەو كەیسە چووەتە بەردەم دادگا تاوەكو لە 12ی تەموزی ئەمساڵ بە شەش مانگ زیندانی سزادرا.

ملازم فەرامۆش نەجم، جگە لەوەی لەلایەن بنەماڵەی (كاوە گەرمیانی)یەوە خەلاتی ساڵی پێ‌ بەخشرا، لەهەمان كاتیشدا لەماوەی بەسەربردنی زیندانییەكەیدا لە زیندانی چاكسازی گەورانی سلێمانی، لە پرۆژەی (كتێب باشترین هاوڕێی مرۆڤە) كە بەشداری كردبوو بەخوێندنەوەی (50) كتێب توانی پلەی یەكەم بەدەست بهێنێت.