حەمید عوسمان بە سێ زمان گۆرانی دەڵێت

AM:11:17:30/12/2017
كورد میدیا:
گۆرانیبێژی لاوی شاری سلێمانی " حەمید عوسمان" نوێترین گۆرانی بۆ سەری ساڵ بڵاوکردەوە.

حەمید عوسمان پێشترلە لێدوانێکدا بە (کوردمیدیا)ی ڕاگەیاندبوو" ئەم بەرهەمە بۆجەژنی لەدایک بوون وتومە بە سێ زمانی (کوردی و عەرەبی و فارسی)".


ئاشکراشیکردبوو ،ئەم بەرهەمە لە تێکستی مامۆستا (حەمە سەعید ئیبراهیم)ە، و لە ئاوازو دابەشکردنی میوزیک لە لایەن (ئاریۆس حەمە سەعید)ەوە کاری بۆکراوەو، لە دەرهێنانی (ئارام سەردار) خاوەنی کۆمپانیای ڤین و پرۆدەکشنەو لە ئێستاشدا کاری وێنەگرتنی کۆتای پێهاتووەو کە لە سێ شوێنی جیاوازی سلێمانی دا لۆکەیشنمان بۆدیاری کردبوو.


هەروەها،  بیرۆکەی گۆرانیەکەی بیرۆکەی خۆم بووەو بۆیەکەم جاریشە کارێکی لەو جۆرە بکرێت لە کوردستاندا.

 

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا ئەلبومێکی ئامادەیە و بەڵام بەهۆی بارودۆخی ئێستای هەرێمەوە بڵاوی نەکردۆتەوەو بە نیازە بۆ ساڵی 2018 بڵاویبکاتەوە.


حەمید عوسمان لە ساڵی 1985 لە دایک بووەو یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان و ماوەیەکی زۆرەسەرقاڵی کاری هونەریە، هاوکات بە هەردوو شێوازی کەلتوری و ستایلی نوێ گۆرانی دەڵێت.