روسیا ئەنیمەیشنێكی كوردی خەڵات دەكات

PM:06:31:29/12/2017
كورد میدیا:
فیلمی ئەنیمەیشنی كوردی (بێدەنگی ئاسمان) لەدەرهێنانی جوبرائیل ئەبوبەكر لەفێستیڤاڵێكی سینەمایی وڵاتی روسیا خەڵات كرا.

دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر لەبارەی خەڵاتەكەوە رایگەیاند "فیلمەكەم (بێدەنگی ئاسمان) بڕوانامەی رێزلێنانی بەشی فیلمە ئەنیمەیشنەكانی فێستیڤاڵی سینەمایی نێودەوڵەتی ئۆراسیای پێبەخشرا كە لەشاری مۆسكۆ لە وڵاتی روسیا ئەنجام دەدرێت". 
(بێدەنگی ئاسمان) نوێترین بەرهەمی سینەمایی دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكرە و بەسپۆنسەری عەباس فازڵ عەبدولرەحمان خاوەنی زانكۆی نۆلج بەرهەمهێنراوە و لەماوەی تەنها 4 مانگدا بەشداری لەزیاتر لە40 فێستیڤاڵی سینەمایی جیهانی، كردوە و چەند خەڵاتێكیشی پێبەخشراوە.
سیناریۆی فیلمەكە پشتیوان عەبدوڵا نوسیویەتی‌و كاری گرافیك‌و دەنگ لەلایەن سەباح شەهدی و كاری موزیكی فیلمەكەش رامتین لهۆنی جێبەجێی كردوە، ماوەی فیلمەكە 100 چركەیە و بەرهەمی ساڵی 2017-یە.