پیاوە مەترسیدارەکەی داعش دەستگیرکرا

PM:02:28:29/12/2017
كورد میدیا:
به‌رپرسێکی باڵا لە هێزەکانی دژه‌ تیرۆری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ موسڵ ئه‌بو عومه‌ریان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌ شاره‌كه‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ردبارانكردنی هاوڵاتیانی ده‌كرد.

فازل به‌رواری، به‌رپرسی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق بەمیدیاکانی عێراقی راگه‌یاندوە"دوای پێدانی زانیاری له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی موسڵ،

هێزه‌كانیان كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی داعش سه‌رپه‌رشتی به‌ردبارانكردنی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ده‌كرد كه‌ داعش وه‌ك تاوانبار ده‌یكوشتن".

وتیشی"ئه‌و كه‌سه‌ به‌ ئه‌بو عومه‌ر ناسراوه‌ و ته‌مه‌نی گه‌وره‌ و پله‌ی ئه‌ندامێتی له‌ ریزه‌كانی داعش هه‌بوو و یه‌كێك بووه‌ له‌ سه‌رپه‌رشتیارانی به‌ردبارانكردن".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی دژه‌ تیرۆر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو"ئه‌و ده‌ستگیركراوه‌ تاوانباره‌ و ده‌ستی له‌ كوشتنی هاوڵاتیان هه‌بوو