باینجان له‌ چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسیدار مرۆڤ ده‌پارێزێت

PM:07:25:28/12/2017
كورد میدیا:
باینجان یەكێكە لەبڵاوترین سەوزەكانی جیهان، كە چەندین بەكارهێنان و شێوازێكی جیاوازی ئامادەكردنی هەیە و بەپێی ئەنجامی توێژینەوە پزیشكییەكانیش، خواردنی سودێكی زۆری بۆ له‌شی مرۆڤ هه‌یه‌ و له‌ چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسیداری وه‌كو شێرپه‌نجه‌ و كه‌مخوینی و هه‌روه‌ها زیابوونی رێژه‌ی ئاسن له‌ مرۆڤ ده‌پاریزێت".

خواردنی‌ باینجان به‌كاڵی‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ نه‌خۆشی‌ ته‌نگه‌ نه‌فه‌سییان هه‌یه‌ زیانبه‌خشه‌، به‌ڵام مادده‌ خۆراكیه‌ له‌هه‌مان كاتدا سودگه‌لێكی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وانیش نه‌رم كردنه‌وه‌ی‌ سینه‌یه‌ و ده‌رمانێكی‌ گونجاویشه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌زه‌حمه‌ت میزیان بۆ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها باینجان سودی‌ بۆ زۆر نه‌خۆشی‌ دیكه‌ هه‌یه‌ له‌وانه‌ش قه‌بزی‌ و نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ و ده‌ماره‌كانی‌ خوێن , ئه‌و ڕیشاڵانه‌ی‌ له‌م مادده‌ خۆراكیه‌دا بوونی‌ هه‌یه‌ ڕێگری‌ ده‌كات له‌شێرپه‌نجه‌ی‌ گه‌ده‌، باینجان بڕێكی‌ زۆری‌ ڤیتامین و مادده‌ی‌ جۆراوجۆری‌ كانزایی‌ له‌خۆده‌گرێت بۆیه‌ پێویسته‌ ناوبه‌ناو باینجان له‌به‌رنامه‌كانی‌ خواردنماندا بێت، تاوه‌كو سوده‌كانی‌ ئه‌م مادده‌ خۆراكیه‌ گرنگه‌مان له‌ده‌ست نه‌چێت.

باینجان چەندین سودی ھەیە و دەبێتە ھۆی لەناوبردن و سوتاندنی چەوری کەڵەکەبووی لەش ھاوکات ھاندەری دابەزاندنی رێژەی کۆلیسترۆڵی خراپە و دەوڵەمەندە بەدژە ئۆکسان و کەمتر توشی شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی دڵت دەکات و دەوڵەمەندە بەپۆتاسیۆم و سۆدیۆم.

هه‌روه‌ها خواردنی باینجان لەش رزگار دەكات لەم زیادبوونەی رێژەی ئاسن. لە هەندێك كەسدا، خواردنی باینجان بە هەر شێوەیەك دەبێتە ئەگەری جۆرێك هەستەوەری بە شێوەی خورشتی پێست، بۆیە پێویستە كە ئەوانەی هەستەوەرییان بە خواردنی باینجان هەیە، خۆیان لە خواردنی باینجان بپارێزن، بەڵام خۆراكیان بە سەوزەكانی تر جۆراوجۆر بكەن.