یەکێک لەم خانمانە تەمەنی 63 ساڵە

PM:01:38:28/12/2017
کورد میدیا:
خانمانی کۆریا هەرچەندە تەمەنیان گەورەتر بێت چرچی و نیشانەی پیری بەڕوخساریانەوە دیار نابێت.

خانمانی كۆریا به‌ جوانییه‌كی سه‌رنجڕاكێشی پێستیان ناسراون، هەمیشە خانمانی وڵاتانی دیکە ئیرەییان پێدەبەن و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ چاوه‌ بچووكه‌كه‌یان هیچ ناشیرینییه‌ك به‌ ڕووخساریان نه‌به‌خشێت.
 
بەڵام جوانی خانمە کۆرییەکان چەند نهێنیەکی لە پشتەوەیە وەک (شووشتنی ڕووخسار هه‌موو به‌یانییه‌ك به‌ ئاوی برنج، دواتر مه‌ساجێكی هێواش بۆ ڕووخساریان ده‌كه‌ن، كه‌ زیاتر له‌ 50 جار ده‌ست به‌ هه‌ردوو ڕوومه‌ت، لێواری لێوه‌كان و ناوچه‌وانیان ده‌هێنن).


شایەنی باسە، ئه‌م چالاكی و شووشتنه‌ی به‌یانیانیشیان، ده‌بێته‌ هۆی چالاكبوونی سووڕی خوێن، هه‌روه‌ها ئه‌و خانانه‌ی به‌رپرسن له‌ به‌رهه‌مهێنانی كۆلاجین نوێ ده‌كاته‌وه‌، ڕێگری له‌ چرچبوونی پێست ده‌گرێت.

ئه‌مه‌ش ئه‌و هۆكاره‌ بوو كه‌ وای كردووه‌ ژنانی كۆریا هێنده‌ پێستیان ساف بێت، دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ لێزه‌ر و نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری بۆ پێستیان و به‌كارهێنانی ده‌رمانی كیمیایی.