خانمان: بێ بۆتۆکس و فیلەر دەم و چاوتان قەڵەو بکەن

PM:02:29:26/12/2017
كورد میدیا:
زۆربەی خانمان بۆ قەڵەوکردنی دەم و چاویان پەنا دەبەنە بەر بۆتۆکس و فیلەر ئەمەش هەندێک کات سەرکەوتو نابێت و زیان دەگەیەنێت بە دەم و جآو.


لێرەدا بە ماسکی سروشتی دەم و چاوت قەڵەو بکە:


ماسکی سێو:

سێوێک قاشبکە و بیکوڵێنە پاشان پانی بکەرەوە و لە بەیانیاندا بیدە لە ڕووخسارت، هەروەها دەتوانیت بە قاشی سێو ڕوومەتت بشێلیت، لەماوەی چەند ڕۆژێکدا ئەنجامەکان دەبینیت.

ماسکی کەرە:

یەکێکە لە باشترین و کاریگەرترین ماسکەکان بۆ قەڵەوکردنی ڕوومەت، تەنیا کەمێک کەرە و شەکر تێکەڵ بکە و لە بەیانیاندا بیدە لە ڕووخسارت، بەردەوامبە لەسەر بەکارهێنانی ئەم ڕێگەیە و لەماوەیەکی کەمدا ئەنجامەکان دەبینیت، هەروەها پێست نەرم دەکاتەوە و ڕایدەکیشێت و چارەسەری وشکی دەکات.

پێش خۆشتن تێکەڵەکە بدە لە ڕووخسارت و ماوەی 15 خولەک پێوەی بەجێ بهێڵە و دواتر بیشۆ.