بۆچی پزیشکەکان لەسەر ڕەچەتەی نەخۆش بە ناشرینی دەنوسن؟

PM:01:25:26/12/2017
كورد میدیا:
هەموان سەردانی پزیشکمان کردووەو بینیومانە لە کاتی نوسینی دەرمان لەسەر ڕەچەتی نەخۆش بەشێوەیەکی ناشرین نوسیویەتی و ناتوانین لێی تێبگەین.


لە نوێترین توێژینەوەدا هۆکارەکانی ئەو حاڵەتە ئاشکرا دەکات و هۆکاری یەکەم پەیوەستە بە قەبارەی ئەو وەرەقەیەی لەسەر دەنوسن کە پیویستە بە بچوکی و بە کورتکراوەیی بنوسن.


دووەم، پزیشەکەکان بەهۆی قەرەباڵغی نەخۆشخانەکانەوە و زۆری ژمارەی نەخۆشەوە ناچارن بە خێرایی بنوسن، کە ئەمەش مەوادای ئەوە نادات بە جوانی بنوسن.


شایەنی باسە،ساڵانە ژمارەیەکی زۆری نەخۆش دەرمانی هەڵە وەردەگرن بەهۆی ناشرینی ڕێنوسی پزیشکەکانەوە.