وێنه‌كێشه‌كه‌ی‌ تۆم و جێری كۆچی دوایی كرد

PM:08:46:25/12/2017
كورد میدیا:
وێنه‌كێشی كارتۆنی به‌ناوبانكی منداڵان تۆم و جێری له‌ ته‌مه‌نی 99 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

وێنه‌كێشی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی بوب غیفنر دوای 60 ساڵ كاركردن له‌ وێنه‌كێشانی فلام كارتۆنه‌كان كه‌ به‌ناوبانگترینیان فلام كارتۆنی مشك و پشیله‌ (تۆم و جێری) ه‌ یه‌ كۆچی دوایی كرد.

كچی وێنه‌ كێش بوب غیفنر له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبوك كۆچی دوایی باوكی پشتڕاستكردوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ باوكم وێنه‌كێشی فلام كارتۆنه‌كانی ( تۆم و جێری، باغزبانی، دۆناڵد داك، پاپای) و هیتر بووه‌.

به‌ وته‌ی كچه‌كه‌ی وێنه‌كێشی ئه‌مریكی بوب غیفنر به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌وه‌ له‌ته‌مه‌نی 99 ساڵیدا كۆچی دوایی كردوه‌.