بەکارهێنانی کلێنس لە تەوالێتدا سودی هەیە یان زیان؟

PM:03:05:25/12/2017
کوردمیدیا:
شارەزایانی بواری تەندروستی ڕێنمووی هاوڵاتیان دەكەن دوور بكەونەوە لە بەكارهێنانی كلینكسی وشك لە تەوالێت چونكە یارمەتی پاككردنەوەی تەواوەتی نادات .

 

پزیشكەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە بەكارهێنانی كلینكسی وشك بۆ خاوێنكردنەوەی كۆم دوای پیسایی دەبێتە هۆی شەق بوونی ناوچەی كۆم و هەوكردنی میزەڵدان و مانەوەی میكرۆب بە كۆمەوە.

 

زاناكان ڕێنمووی هاوڵاتیان دەكەن لە جیاتی كلینكسی وشك ئاو یان كلینكسی تەڕ بۆ خاوێنكردنەوەی كۆم بەكاربهێنن بۆ ئەوەی لە توشبوون بە نەخۆشی پارێزراوبن.