کورد میدیا وردەکاری کۆبونەوەی بارزانی و قاسم سلێمانی بڵاودەکاتەوە

PM:03:51:24/12/2017
کورد میدیا:دەروون رەشید
فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران، بەمەبەستی ئەنجامدانی دوو کۆبونەوە بەکاروانێک ئۆتۆمبێلی گرانبەهاوە هاتوەتە هەرێمی کوردستان و ئێستاش لای مەسعود بارزانییە.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە (کورد میدیا)ی راگەیاند، " کاتژمێر 10:15 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، عەبدوڵڵا ئاکرێ بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی لە ئێران لەگەڵ کاروانێک ئۆتۆمبێل کە ژمارەیان 9 ئۆتۆمبێل بوون و شەش-یان جۆری(لێگسس) و سێ ئۆتۆمبێلیشیان لە جۆری (تاهۆ) بوون و، سەرجەمیان ئۆتۆمبێلی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بوون، لە حاجی ئۆمەرانەوە رۆیشتون و بە چۆماندا تێپەڕ بوون، هاوکات ئۆتۆمبێلێکی تاهۆ کە سەر بەرەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بووە لە پێش ئۆتۆمبێلەکانەوە رۆیشتووە".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، " دواتر کاروانەکە گەیشتوەتە مەرزی حاجی ئۆمەران و چوار ئۆتۆبێلیان چونەتە خاکی ئێرانەوە و دوای ماوەیەک گەڕاونەتەوە خاکی هەرێم و لەکاتی گەڕانەوەیان و تیپەربوونیان بە بازگەی گومرگی حاجی ئۆمەران، دوان لە سەرنشینەکان ناسراوەتەوە كە ئەوانیش بریتیىوون لە عەبدوڵڵا ئاكرەیی، بەرپرسی پەیوندیەكانی ئیران و قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران-ی ئێران بوون .

بە وتەی سەرچاوەکە، مەبەست لە سەردانەکەی قاسم سلێمانی بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ ئەنجامدانی دوو کۆبونەوە بووە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، پاشانیش بۆ نانی نیوەڕۆ لای مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی ماوەنەتەوە".