بزانه‌ له‌ یاری كلاسیكۆ چی روویدا

PM:06:56:23/12/2017
كورد میدیا:
كه‌مێك پێش ئێستا یاریی كلاسیكۆی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگای ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە توانی بە ئەنجامی 3 گۆڵی بێ‌ بەرامبەر شكست بە یانەی ریاڵ مەدرید بهێنێت.

ئەمڕۆ لە گەڕی 17ی خولی ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە ریاڵ بەریەك كەوتن و یاریەكە لە بەرژەوەندی یانە كەتەلۆنیەكە بە ئەنجامی 3 گۆڵی بێبەرامبەر كۆتایی هات.

گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ ته‌واو له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ریال مه‌درید بوو ، به‌ڵام له‌ گێمی دووه‌مدا بارسا توانی به‌ ئاستێكی به‌رز ده‌ربكه‌وێت و له‌ خوله‌كی 54 سوارێز گۆڵی یه‌كه‌می تۆماركرد، دواتر له‌ خوله‌كی 64 ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ بارسێلۆنا هه‌ژمار كرد و دواتریش لەخولەكی 93دا "ئەلێكس فیداڵ"ی ئیسپانی بەرشەلۆنەی كردە خاوەنی گۆڵی سێیەم.