لەگرنگترین سودەکانی سیر بۆ تەندروستی

PM:05:36:23/12/2017
كورد میدیا:
سیر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ بۆنێكی به‌هێز و جیاوازی هه‌یه‌، به‌ڵام یه‌كێكه‌ له‌و خواردنانه‌ی كه‌ سودێكی ته‌ندروستی زۆری هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌ ، بۆیه‌ گرنگی دانی سیر به‌تایبه‌تی له‌ به‌یانیان هۆكاره‌ بۆ جه‌سته‌یه‌كی چاڵاك و به‌هێز ، هه‌روه‌ها به‌هێز كردنی به‌رگری جه‌سته‌ .

- ئەو پێکهاتە خۆراکیە سوودبەخشەیە کە لەڕووی زانستیەوە بە Allium sativum ناودەبرێت و باشترین جۆری سەرچاوەی ڕووەکیە کەبەگشتی لەهەموو جیهان هەیە و بەکاردەهێنرێت وەک چارەسەری نەخۆشیەکان چ بەڕێگای سروشتی یان لە دروستکردنی دەرمانی پزیشکی.

- یارمه‌تی‌ هه‌رسكردن‌و باشتركردنی‌ فرمانه‌كانی‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌ناسه‌دان ده‌دات، كرداری‌ ساڕیژكردنه‌وه‌ خێراتر ده‌كات، له‌نه‌خۆشیه‌كانی‌ سه‌رما ده‌مانپارێزێت، به‌رگری‌ له‌ڤایرۆسه‌كان ده‌كات، ئاستی‌ كۆلیستڕۆڵی‌ خوێن داده‌به‌زێنێت، گرفته‌كانی‌ دڵ‌و ده‌ماره‌كانی‌ خوێن چاره‌سه‌رده‌كات وه‌ك به‌رزبونه‌وه‌ی‌ فشاری‌ خوێن، هه‌روه‌ها به‌رگیركردن له‌چه‌ندین جۆری‌ شێرپه‌نجه‌.

- به‌هۆی ئه‌وه‌ی مادەی (allicin ajoene) لەپێکاتەیدا هه‌یه‌، دەبێتەهۆی دابەزاندنی پەستانی خوێن لە رەقبونی خوێنبەرەکان دەمانپارێزێت .

- دەمانپارێزێت لە نەخۆشیەکانی کۆرسترۆڵ و شەکرە لەبەر ئەم هۆکارەشە لەدروستکردنی زۆربەی چارەسەرەکان بەکاردێت .
- بۆ چارەسەری لاوازی سێکسی بەسودە بەتایبەت لەگەڵ هەنگوین تێکەڵ بکرێت.

- بۆ چارەسەری کۆکە زۆر بەسدە بەتایبەتی لەمنداڵان ، بەتێکەڵکرنی لەگەڵ شەربەتی پرتەقاڵ ، توێژینەوەکان سەلماندویانە ، سیر بەکتریا و ڤایرۆس لەناودەبات .