براوەی کوردئایدڵ گۆرانیەک بڵاودەکاتەوە

PM:03:39:23/12/2017
کورد میدیا:
براوەی پرۆگرامی کوردئایدڵ "ژیندا کەنجۆ" لە نوێترین کاریدا گۆرانیەکی بۆ قوربانیانی زەمین لەرزەکەی کرماشان وتویەتی، بڵاوکردەوە.


ژیندا لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە".وەک هاوخەم و هاوسۆزییەک بۆقوربانیەکانی بومەلەرزەکەی شاری کرماشانی خۆشەویست ئەم گۆرانیەم بە شێوەزاری کرماشانی تۆمارکرد، تەنها ئەوەم شک برد کە هەست و سۆزی منە وەک ژیندا گەنجۆ پێشکەشی خانەوادەی شەهیدانی زەمینلەرزەکەی کرماشانی بکەم هیوادارم لە هەر کەم کورتیە ک بمبورن کاری موزیک: خەلیل عەبدوڵا بۆ کراوە و دەفیش لە لایەن بەڕێز نەورۆزەوە کاری بۆ کراوەو کاری تۆمارکردنیش لەلایەن بابۆ سەروەتەوە ئەنجام دراوە.


ژیندا کەنجۆی تەمەن 26 ساڵ کە لە شاری کۆبانێ وە بەشداریکردبوو،لە نێوان شەش براوەی پرۆگرامەکەدا توانی براوەی کوردئایدڵ بێت.