هەردی سەلامی کلیپە نوێیەکەی بڵاوکردەوە

PM:02:44:23/12/2017
کورد میدیا:
هونەرمەندی لاوی شاری سلێمانی (هەردی سەلامی) نوێترین گۆرانی بە ناوی (لێت تێناگەم) بڵاوکردەوە.


هەردی سەلامی لە ماوەی ڕابردوو بە ڕۆژنەمای (ژیان) سەر بە دەستگای (کوردمیدیا)ی راگەیاندبوو، گۆرانی (لێت تێناگەم) لە تێكستی خۆمە و ئاوازی (ئەفشین شوكری)ە، و كاری دەرهێنانیش لە لایەن (خەیبەر)ەوە ئەنجام دراوە".


هەردی سەلامی تەمەنی 30 ساڵە و خاوەنی چەند گۆرانی و کلیپێکە و لە هەمان کاتدا دەرهێنەرێکی بەتوانایە.