توركیا ئاهەنگەكانی سەری ساڵی‌ هەڵوەشانده‌وه‌

PM:06:32:20/12/2017
كورد ميديا
به‌هۆی‌ مه‌ترسی ئه‌نجامدانی‌ هێرشی تیرۆریستییه‌وه‌، دەسەڵاتدارانی توركیا تەواوی ئاهەنگ و چالاكییەكانی تایبەت بە سەری ساڵی نوێیان لەمەیدانی تەقسیملە ناوەڕاستی ئیستەنبوڵ هەڵوەشاندەوە.

به‌پێی میدیاكانی‌ توركیا كه‌ لەزاری سەرچاوەیەك لە پۆلیسی ئیستەنبوڵەوە رایگەیاندووە كه‌ هەڵوەشاندنەوەو راگرتنی ئاهەنگەكانی سەری ساڵی نوێ لەتوركیا پەیوەندی بە باری ئەمنی وڵاتەوە هەیە.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، دەزگا ئەمنییەكانی وڵات زانیارییانە بەدەست گەیشتووە كە تیرۆرستانی داعش بەنیازی كاری تیرۆرستین لەو وڵاتە، ئەوەشی راگەیاندووە بەهۆی تێكچوونی پەیوەندی نێوان حكومەتی توركیاو پارتی كرێكارانی كوردستان گومان دەكرێت هێزە ئەمنییەكانی توركیا لەو بۆنەیەدا بكرێنە ئامانج.

له‌ ئاهه‌نگه‌كانی‌ شه‌وی‌ سه‌ری‌ ساڵی 2017 چه‌كدارێكی داعش هێرشیكرده‌سه‌ر یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س كوژران و برینداربوون.