چۆن دڵنیا بیتەوە لە خۆشەویستی هاوسەرەکەت؟

PM:12:49:20/12/2017
کورد میدیا:
پیاوان هەندێک کات ناتوانن بە وشە خۆشەویستیان دەرببڕن بۆ هاوسەرەکانیان، بەڵام چەند هەڵسوکەوتێک دەری دەخات کە خۆشی بوێیت یاخود نا.

1. گه‌ر له‌ناو به‌رنامه‌ رۆژانیه‌كانیدا تۆ یه‌كێك بوویت له‌ بابه‌ته‌كانی و گرنگیی پێدایت  كاتی بۆ ته‌رخانكردیت.

2.گه‌ر باسی ئاینده‌ی له‌گه‌ڵدا كردیت, و له‌و كاته‌دا چه‌ند وشه‌یه‌كی وه‌ك" ئێمه‌" له‌بری وشه‌ی"من" به‌كارهێنا.

3.گوێی لێگرتیت و بۆچونه‌كانتی به‌لاوه‌ گرنگ بوو.

4.گه‌ر به‌بێ هۆكار گوڵی بۆ هێنایت.

5.گرنگی به‌ ته‌له‌فۆنه‌كان و نامه‌كانتدا و پشتگوێی نه‌خست.

6.گه‌ر دڵی لاو بوو ترسا لێت.

7.گه‌ر به‌بێ ماكیاژیش ستایشی كردیت و پێتدا هه‌ڵیدا.

8.له‌به‌رتۆ خۆی نه‌گۆڕی به‌ڵكو هه‌وڵی باشتركردنی خودی خۆی دا.

9.گه‌ر ره‌خنه‌ی له‌ عاداته‌كانت نه‌گرت وه‌ خواردن و جوڵه‌كانت.

10. ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی له‌كۆڵ خۆتت بكاته‌وه‌ پێت ناڵێت"به‌ڵێ" به‌ڵكو رای راسته‌قینه‌ی خۆیت له‌باره‌ی پرسه‌كانه‌وه‌ پێده‌ڵێت.