یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

PM:04:20:18/12/2017
كورد میدیا:
ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو رایدەگەیەنێت، پشتیوانی خۆپیشاندەران دەکەن و داواکارن حکومەت بە زوترین کات داواکانیان جێبەجێبکات.

لە راگەیەندراوێکدا، نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو، دەڵێت" ئێمە لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پشتیوانی خۆمان بۆ تەواوی داخوازیە رەواکانی چین و توێژەکانی جەماوەری ھەرێمی کوردستان رادەگەیەیەنین".

ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ئێمه‌ له‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پشتیوانی خۆمان بۆ ته‌واوی داخوازیه‌ ره‌واكانی چین و توێژه‌كانی جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێنین و ده‌خوازین كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ زووترین كات ئه‌و داخوازیانه‌ جێبه‌جێ بكات و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ گشتی له‌ كاتی خۆیدا دابین بكات و له‌و پێناوه‌شدا رێ و شوێن و سیاسه‌تی خێرا و دروست بگرێته‌ به‌ر.

هاوكات داواكان كه‌ ناره‌زایه‌تیه‌كان و خۆپیشاندانه‌كانی شار و شارۆچكه‌كان مه‌ده‌نیانه‌ و ئاشتیانه‌ به‌رێوه‌ بچێت و دوور بێت له‌ هه‌موو جۆرریه‌ توندوتیژی و به‌لارێدابردنێك ..

نوسینگه‌ی سلێمانی

ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن

18/12/2017


زۆرترین خوێنراو‌