چارەسەری توشبوانی ئایدز لەهەرێم "كێشەی تێدایە"

PM:12:11:17/12/2017
ژیان
دەزگا تەندروستییەكانی تایبەت بەچارەسەری توشبوانی ئایدز لەهەرێمی كوردستان بەدەست چەند كێشەیەكەوە دەناڵێنن، كە رێگرن لەبەرەم پڕۆسەی چارەسەرو بەدواداچوونی دۆخی ئەو كەسانە رووبەڕووی ئەو نەخۆشیە درێژخایەنە بوونەتەوە.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە 30 ساڵی رابردوودا تائێستا 26 حاڵەتی توشبووی ڤایرۆسی ئایدز لەناو هاوڵاتیانی هەرێم تۆماركراوە، كە پێنجیان مردوون.

ئامارەكان دەریدەخەن، كە لەمساڵدا هیچ حاڵەتێكی نوێ لەناو هاوڵاتیانی هەرێم تۆمارنەكراوە، لەگەڵ ئەوەی نزیكەی 400 هەزار پشكنین كراوە، بەڵام  26 حاڵەت لەناو بیانییەكاندا تۆماركراون‌و ڕەوانەی وڵاتەكانیان كراونەتەوە.

د.فەرهاد مەجید سەرۆكی بەشی ئایدزو هەوكردنی جگەر لەبەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی بۆ (ژیان) باسی لەوەكرد، توانای دەستنیشانكردنی نەخۆشییەكەیان هەیە، بەڵام لەبەدواداچوونی دۆخی نەخۆشەكاندا چەند كێشەیەك هەیە.

تەواوی ئەم راپۆرتە لە ژمارە(٢٤)ی رۆژنامەی (ژیان)دایە کە ئێستا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەردەستە.